توركیا وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
لۆژیكی نییه بگوترێت توركیا كورد ده‌كاته ئامانج
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی له ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان, سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاویكرده‌وه، "لۆژیكی نییه بگوترێت توركیا كورد ده‌كاته ئامانج و عه‌قڵ ئه‌م ده‌ربڕینانه قبووڵ ناكات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نقه‌ره جگه له چه‌كدارانی داعش، په‌كه‌كه، یه‌په‌گه، په‌یه‌ده و جه‌ماعه‌تی گوله‌ن هیچ لایه‌نێكی دیكه ناكاته ئامانج".
له‌كاتێكدا كاڵن هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌ی به تیرۆریست ناوبرد، گوتیشی: "ناكرێت رێكخراوی تیرۆریستی نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات و له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوانه له به‌رژه‌وه‌ندی كورده".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئامانجی توركیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراو و هێزانه له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاشتییه له ناوچه‌كه".
ئه‌م گوتانه‌ی وته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای ئه‌وه هاتوون، ئه‌مڕۆ جۆن بۆڵتون، راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌و مه‌رجه له سووریا ده‌كشێنه‌وه، كه له‌وه دڵنیا ببنه‌وه توركیا هێرش ناكاته سه‌ر ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده پێكده‌هێنن.
بۆلتون ئاشكراشیكرد، "هیچ خشته‌یه‌كی كاتی‌یان بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا دیاری نه‌كردووه".
هه‌ر ئه‌مڕۆش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌وان هیچ كاتێكی دیاریكراویان بۆ كشاندنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی فورات دیاری نه‌كردووه و نازانرێت تا چه‌ند هێزه‌كانیان له سووریا ده‌مێننه‌وه".
H.B