ئێران سه‌ربازێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیر ده‌كات
له رێگه‌ی ئینته‌رنێت كچێكی ئێرانی ناسیوه و سه‌ردانی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئێران سه‌ربازێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به‌ناوی (مایکڵ وایت)، تەمەن 45 ساڵان، كه خەڵکی شاری سان دیگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیایه، ده‌ستگیرده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی بی بی سی فارس، مایكڵ وایت، پێشتر له هێزی دەریایی ئەمەریکا خزمەتی کردووە، لەگەڵ کچێکی ئێرانی لە ئینتەرنێت دەبنه هاوڕێ و بۆ ناسینی كچه‌كه، زیاتر له 3 جار چووه‌ته ئێران، لە کۆتا جاردا ویستوویه‌تی لەگەڵ کچەکە بچێتە تورکیا، به‌ڵام لە فڕۆکەخانەی هاشمینەژاد لە مەشهەد، دەستبەسەر ده‌كرێت و رەوانەی بەندیخانە ده‌كرێت.
راپۆرته‌كه پشتی به گێڕانه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی دیكه‌ی ئێرانی به‌ستووه بەناوی "ئیوار فەرهادی" كه له بەندیخانە دەستبەسەر بووە، لە کاتی یاری لە بەندیخانەی (وەکیل ئاباد) مایکیڵ وایتی ناسیوه.
ئیوار باس له‌وه ده‌كات، جارێكیان له كاتی یاری مایكڵ وایت پێیگوتووه، گرێیه‌ك له جه‌سته‌یدا هەیە و پێ وایە گرێكه شێرپەنجە بێت.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، لە راپۆرتێک‌دا باس له‌وه ده‌كات، دایکی مایکڵ رایگه‌یاندووه، گرێیه‌كی شێرپەنجەیی لە لای گەردەنیدا هەبووە، به‌ر له‌وه‌ی بچێتە ئێران نه‌شته‌رگه‌ری کردووە چارەسەرکردنی کیمیایی و تیشکدەرمانی کراوە و هێشتا نه‌خۆشییه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
فەرهادی، كه به‌ندكراوه ئێرانییهكهیه، باسی ئەوەی کردووە ئێستا باری ده‌روونی مایکێڵ باش نییه و به دۆخێكی سه‌ختی ده‌روونیدا ده‌ڕوات.
وه‌زارەتی دەره‌وەی ئەمەریکا، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ بی بی سی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ئێمە دەزانین هاووڵاتییەکی ئەمەریکی لە ئێراندایە و ئاسایشی هاووڵاتیاکانمان لە دەره‌وەی وڵات، یەکەم ئەرکی ئێمەیە، بەڵام لەبەر تایبەتی کەسایەتی، نا‌توانیین زانیاری زیاتر لەمبارەوە بڵاو بکەینەوە".
