ئه‌ردۆغان دیداری بۆڵتن ره‌تده‌كاته‌وه
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا توركیا جێده‌هێڵێت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌تیكردووه‌ته‌وه چاوی به جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت كه به سه‌ردانێك له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مه‌ریكی له‌و وڵاته بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی A HABER توركی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن كۆببێته‌وه، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه توركیا جێبهێڵێت.
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه روویداوه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هۆی لێدوانه‌كانی له ئیسرائیل ره‌خنه‌ی توندی له جۆن بۆڵتن گرت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/1/2019، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هێرشی كرده سه‌ر جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و لێدوانه‌كانی به‌رامبه‌ر بارودۆخی سووریا به هه‌ڵه‌ی كوشنده ناوبرد".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت: "جۆن بۆڵتن، له لێدوانه‌كانیدا به‌رامبه‌ر ره‌وشی سووریا هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كردووه‌و توركیاش ئاماده‌كارییه‌كانی به كۆتاهێناوه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربانی له سووریا".
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "ناتوانین لێدوانه‌كانی جۆن بۆڵتن كه له‌باره‌ی سووریاوه له ئیسرائیل داوونی قه‌بووڵ بكه‌ین، ئه‌و هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كردووه له لێدوانه‌كانی ئه‌م دوواییهیدا".
ئه‌ردۆغان ئه‌و قسانه‌ی به بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌مداوه كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن توركیا كورده‌كان ده‌كاته ئامانج و گوتوویه‌تی: "قه‌سه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوی بێ به‌هان".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام كه‌سانی دیكه له ئیداره‌كه‌یدا هه‌ن هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌یه".
ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "ته‌واوی ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی و به‌م زووانه‌ش ده‌ستپێده‌كات، ئامانجی پرۆسه‌كه‌ش بۆ پاراستنی دانیشتوان و یه‌كێتی خاكی سووریایه".
ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان و گووتی: "په‌كه‌كه ناتوانێت نوێنه‌ری كورد بێت، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دوو رووی دراوێكن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و قسانه‌ی ده‌ڵێن ھێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه له سووریا، جگه له "درۆیه‌كی گه‌وره" هیچی دیكه نییه".