هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ توركيا ده‌ستيپێكرده‌وه
توركيا كه‌وتووه‌ته ئاماده‌كارى بۆ وه‌رگرتنى بارێكى كه‌شتيى نه‌وتى ئێران
K24 – هه‌ولێر:
دواى يه‌ك مانگ له راگرتنى كڕينى نه‌وتى ئێران، توركيا جارێكى ديكه ده‌ستى به كڕينى نه‌وتى خاوى ئێران كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى بوارى جوڵه‌ى كه‌شتييه‌كانى بوارى بازرگانى نه‌وت، بڵاويانكرده‌وه، له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا توركيا كه‌وتووه‌ته ئاماده‌كارى بۆ وه‌رگرتنى بارێكى كه‌شتيى نه‌وتى ئێران.
توركيا به رێژه‌ى %25 له‌و سزايانه‌ى ئه‌مه‌ريكا هه‌ڵاوێردرابوو، كه سه‌پێندراوون به‌سه‌ر بازرگانى نه‌وتى ئێران‌دا.
له چه‌ند مانگى رابردوودا توركيا ئاستى كڕينى نه‌وتى ئێرانى كه‌مكردبوويه‌وه. له مانگى نۆڤێمبه‌رى رابردووش‌دا هيچ بڕه نه‌وتێكى له ئێران نه‌كڕى بوو.
ئه‌مه له كاتێكدايه پێشتر توركيا رۆژانه 200 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى خاوى له ئێران ده‌كڕى.
توركيا ساڵانه پێويستى به 3 مليۆن ته‌ن نه‌وتى خاو هه‌يه، كه‌ده‌كاته 60 هه‌زار به‌رميل له رۆژێكدا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر