وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدایه‌

سه‌ردانی به‌غدا له‌ به‌رنامه‌ی كاری پۆمپیۆ دا نه‌بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9/1/2019 مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ سه‌ردانێكی نهێنێ و پێشتر رانه‌گه‌یێنراو گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رێوشوێنی توندی ئه‌منی بۆ پێشوازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گیراوه‌ته‌به‌ر و چاوی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ ده‌كه‌وێت.

پۆمپیۆ له‌ گه‌شتێكدایه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام سه‌ردانی عێراق له‌ خشته‌ی سه‌ردانه‌كانیدا نه‌بوو و پێشتر رانه‌گه‌یێنرابوو.