سزای 3 ساڵ زیندانیكردن بۆ هاككه‌رێك ده‌رچوو
یه‌ك ده‌وڵه‌تی به ته‌واوه‌تی بێ ئینته‌رنێت كردووه

K24 - هه‌ولێر:
دادگای به‌ریتانیا، سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بۆ هاككه‌رێكی به‌ریتانی ده‌ركرد، به‌ناوی "دانیێل كای" كه به‌هۆی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی، ئینته‌رنێتی له ته‌واوی ده‌وڵه‌تی "لیبیریا" بڕیوه.
دانیێل كای، ته‌مه‌ن 30 ساڵ، دانی به‌وه‌دا ناوه، كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌می 2015 هێرشێكی فراوانی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كانی لیبیریا به‌ناوی "لونستار" ده‌ستپێكردووه، به‌هۆی به‌هێزی هێرشه‌كه‌ش ئینته‌رنێتی له ته‌واوی ئه‌و وڵاته بڕیوه، كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا.
ئاژانسی به‌ریتانی بۆ تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان رایگه‌یاندووه، گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "سیلیكۆم"ی ركابه‌ری "لونستار" ئه‌و هاكه‌ره به‌ریتانییه‌ی به كرێگرتووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیانه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه كۆمپانیای سیلیكۆم ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته بووبێت.
دانیێل كای دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و رایگه‌یاندووه، تۆڕێكی "بوتنێت"ی فراوانی دروووستكردووه و له رێگه‌یه‌وه توانیویه‌تی بچێته ناو ئینته‌رنێت، كای له قوبرسه‌وه هێرشه‌كانی ئه‌نجامداوه و له رێگه‌ی بوتنێت كۆمپانیای لونستاری له خزمه‌تگوزاری (DDoS) بێبه‌شكردووه.
مایك هۆلیت، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ئه‌لیكترۆنی له به‌ریتانیا رایگه‌یاند، كای وه‌كو هاككه‌رێكی به‌كرێگیراو كاری كردووه و به كرده‌وه‌كانی زیانی به چه‌ندین پرۆژه و كار گه‌یاندووه له ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیاواز له سه‌رتاسه‌ری جیهان و زیانی ملیۆنان دۆلاری لێداون.
جیا له‌وه، كای، هێرشێكی دیكه‌ی بۆ سه‌ر كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامداوه، كه به‌هۆیه‌وه یه‌ك ملیۆن به‌شداربووی كۆمپانیاكه له ساڵی 2016 زیانمه‌ندبوون.
سه‌رچاوه: CNN
ئ. م