رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌ستێره‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
دوای چه‌ند رۆژێك له راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی، رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی جێف بیزۆس، ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان ئاشكرا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "ئینكوایرهر"ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، هۆكاری جیابوونه‌وه‌كه، ناپاكی هاوسه‌رگیرییه‌و و بیزۆس له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مه‌ریكی، به‌ناوی لۆرین سانچێز، له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدایه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن، دانی به‌وه‌دا ناوه له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه ئه‌ستێره‌یه، له چات و نامه‌ی تایبه‌تیش، وێنه‌ی رووتیان بۆ یه‌كتر ناردووه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، په‌یوه‌ندییان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، هه‌ندێك وێنه‌یان بۆ یه‌كتر ناردووه، ته‌نانه‌ت ناتوانرێت وه‌سفیش بكرێت.
وه‌ك رۆژنامه‌كه باسیده‌كات، سانچێز ویستوویه‌تی بۆ هاوڕێ نزیكه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان هه‌یه، وێنه‌كانی بۆ ناردووه، به‌ڵام هاوڕێكه‌ی سانچێز وێنه‌كانی به رۆژنامه‌یه‌ك فرۆشتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه جێف بیزۆس و ماكینزی هاوسه‌ری له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه.
پێشتریش ئه‌و دوو عاشقه، چه‌ند ژوانێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كدی به‌سه‌ر بردووه، به تایبه‌تیش له ناو فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی بیزۆس، جارێكی دیكه‌ش له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری بۆستنی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بیزۆس شوێنه‌كه جێده‌هێڵن، سانچێز ده‌گاته شوێنه‌كه و له‌گه‌ڵ جێف بیزۆس ده‌مێنێته‌وه.
ماكێنزی له سه‌ره‌تاوه گومانی له‌و په‌یوه‌ندییه هه‌بووه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری لیستی گه‌شتیارانی فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی كردووه و ته‌نها ناوی سانچێزی تێدا بینیوه.
سانچێز هاوشێوه‌ی بیزۆس، كه له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدایه له‌گه‌ڵی، هاوسه‌رگیری كردووه و دایكی 4 منداڵه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه باسیكردووهتهوه، هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی جێف له ماكێنزی هاوسه‌ری، په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه، هه‌رچه‌نده 60 ملیار دۆلار له‌سه‌ر جێف ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ش به گرانترین جیابوونه‌وه داده‌نرێت له جیهان، به‌ڵام دواجار ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
ئ. م