دوای ته‌قینه‌وه‌ی مونبج داوا له تره‌مپ ده‌كرێت له بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پاشه‌گه‌ز بێته‌وه
"ئه‌گه‌ر هێزه‌كانمان بكشێنینه‌وه داعش ریزه‌كانی رێكده‌خاته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
مایكڵ مەككۆڵ، ئەندامی باڵای قەوارەی كۆماریەكان لە لێژنه‌ی كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا لەبەیاننامەیەكدا لەبارەی تەقینەوەكەی شاری مونبج، داوا لەسەرۆكی ئەمریكا دەكات، له بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا پاشگەز بێتەوە.
مه‌ككۆڵ له به‌یاننامه‌كه‌یدا هۆشداری ده‌دات كه، "داعش هێشتا ماوە و كشانەوەی هێزەكانمان له سووریا، ڕێگا بۆ بەهێزبوونەوەی تیرۆریستان خۆش دەكات".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و هێرشه خوێناوییه‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئێمه‌ی له سووریا كرده ئامانج، ئاماژه‌یه‌كی روونه كه داعش هێشتا توانای ئه‌نجامدانی هێرشی هه‌یه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رووی قسه‌كانی له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و داوای لێ ده‌كات: "وه‌ڵامێكی توندی هه‌بێت و له بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاشه‌گه‌ز بێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له‌وه دڵنیا ده‌بینه‌وه كه داعش به‌یه‌كجاری له‌ناوچووه".
ده‌شڵێت، "ئه‌مه ته‌نیا به‌رپرسیارێتی ئه‌مه‌ریكا نییه، پێویسته له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌و دوژمنه سه‌رسه‌خته له‌ناو ببه‌ین"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی زیاتر به داعش بده‌ین، ئه‌وا ریزه‌كانی رێكده‌خاته‌وه و له ئاینده‌دا هه‌وڵی زیاتر بۆ هێنانه‌وه‌ی ئاژاوه و توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ن".
H.B