سيناتۆرێكى ئه‌مه‌ريكا: تره‌مپ سووره له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى سوپا له سووريا
دوێنێ ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له منبج روويدا و به هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا كوژران
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، جه‌ختى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه دوێنێ ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له منبج روويدا و به هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا كوژران.
سايتى (The Hill) بڵاويكرده‌وه، سيناتۆرى كۆمارييه‌كان، راند بۆڵ له ميانهى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تره‌مپدا، ئاشكرايكردووه، كه تره‌مپ جه‌ختى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پلانى كشانه‌وه له سووريا كردووه‌ته‌وه و باسى ئه‌وه‌شى كردووه، كارێك ده‌كه‌ن رێگه نه‌درێت، جارێكى ديكه داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
سه‌باره‌ت به خشته‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، راند بۆڵ هيچ زانيارييه‌كى ئاشكرا نه‌كرد.
دۆناڵد تره‌مپ رۆژى 19ى ديسه‌مبه‌رى رابردوو، بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا بكێشێته‌وه.
بڕياره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له ئاستى ناوخۆى ئيداره‌كه‌ى و ناوچه‌كه و جيهان كاردانه‌وه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێنا.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر