ئه‌مه‌ریكا هۆشداری گه‌شتكردن بۆ توركیا ده‌داته هاووڵاتیانی
"توركیا ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆریستی لێیه"
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی، كه خۆیان له گه‌شتكردن بۆ توركیا به‌دوور بگرن.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا دووپاتكراوه‌ته‌وه، "هێشتا گروپه تیرۆریستییه‌كان له توركیا چالاكن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێرشی سه‌ر گه‌شتیارانی ئه‌مه‌ریكی بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری پێشوه‌خته به‌ده‌ستیان بگات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و هێرشانه له وێستگه‌كانی گواستنه‌وه، ئوتێل، شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، په‌رستگاكان و شوێنه‌كانی دیكه ئه‌نجام بدرێن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له شاری مونبجی سووریا، كه مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی كرده ئامانج، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران و بریندار بوون.
H.B