وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له باره‌ی تۆماركردنی حاڵه‌تێكی "ئه‌نفلۆنزای به‌راز" روونكردنه‌وه ده‌دات
په‌تایه‌كی وه‌زرییه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه له باره‌ی حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزای "H1N1" ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ڤایرۆسه بەهەڵە ناسێندراوە بە ئەنفلەنزای بەراز، لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، تووشبووه‌كه له ژێر چاودێری دایه و ره‌وشی ته‌ندرووستیشی جێگیر و باشه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته ئەنفلوەنزای H1N1 ئێستا به‌شێكه له ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی و و ساڵانه چاوه‌ڕوانكراوه به شێوه‌ی وه‌رزشی بڵاوبێته‌وه.
له رووی مه‌ترسی و ترسناكی ئه‌و په‌تایه‌ش، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌و حاڵه‌ته جیاوازه لەو پەتایەی ئەنفلوەنزای بەراز H1N1 کە لەساڵی 2009 روویدا و جیهانی گرتەوە، ئەوکات کوتانی ڤایرۆسەکە نوێ و دژه ڤایرۆسەکەش نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خەڵك هیچ بەرگریەکیان نەبوو دژی ڤایرۆسەکە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئێستا کوتانی دژی ڤایرۆسەکە هەیە و هەموو کەسێك بەتایبەی ئەوانەی مەترسیان لێدەکرێت وەک کەسانی بەتەمەن و منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و نەخۆشانی دڵ و سینگ و ئەوانەی بەرگری لەشیان کەمە دەتوانن کوتانی ئەنفلوەنزا وه‌ربگرن بۆ خۆپارێزی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆس H1N1 له گه‌رمیان تۆمار كراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی دڵنیایی له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستی تووشبووه داوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه:
"بۆ زانیاری هاوڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بەپێویستی دەزانین جەخت لەوڕاستیە بکەینەوە کە ئەنفلوەنزای H1N1 ئێستا بەشێکە لە ئەنفلوەنزای وەرزی ، کە پەتایەکی ساڵانەی چاوەڕوانکراوە لە هەموو ووڵاتانی جیهان بەشێوەی وەرزی ڕوودەدات . لە ڕووی مەترسی و ترسناکی جیاوازە لەو پەتایەی ئەنفلوەنزای بەراز H1N1 کە لەساڵی 2009 ڕوویدا و جیهانی گرتەوە ، ئەوکات کوتانی دژی ڤایرۆسەکە نەبوو ، وە ڤایرۆسەکە نوێ بوو و خەڵک هیچ بەرگریەکیان نەبوو دژی ڤایرۆسەکە . بەڵام ئێستا کووتانی دژی ڤایرۆسەکە هەیە و هەموو کەسێک بەتایبەی ئەوانەی مەترسیان لێ دەکرێت وەک کەسانی بەتەمەن و منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و نەخۆشانی دڵ و سینگ و ئەوانەی بەرگری لەشیان کەمە دەتوانن کوتانی ئەنفلوەنزا وربگرن بۆ خۆپارێزی.
هەروه‌ها رۆربەی هەرە زۆری حاڵەتەکان بەسووکی دەبێت و پێویستە نەخۆشەکان لە ماڵەوە پشوو بدەن و شلەمەنی زیاتر بخۆنەوە و نەچنە شوێنی قەڕەباڵغ.
بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان ، پێویستە زوو زوو دەستمان بە ئاو و سابوون بشۆین
لەکاتی کۆکە و پژمین دەم و لووتمان بە کلێنیکس یان دەستەسڕ داپۆشین
هەروها نەچین بۆ شوێنی قەڕاباڵغ و داخراو
لەکاتی توشبوون بە نەخۆشیەکە پشوو بدەین و شلەمەنی زیاتر بخۆینەوە
بەڵام ئەو هاوڵاتیانەی خوارەوە ئەگەر توشبوون ،پێویستە زوو سەردانی پزیشک بکەن :-
۱. کەسانی بەتەمەن یان منداڵی خوار پێنج ساڵ .
۲. ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی دڵ و سینگیان هەیە
۳. ئەوانەی نەخۆشی کەمی بەرگری لەشیان هەیە
٤. ژنانی دوو گیان
لە دەزگا تەندروستیەکان ئەو ڕێ‌و شوێنانە وەرگیراون کە پێوویستن بۆ کۆنتڕۆڵی نەخۆشیەکە و چارەسەری نەخۆشەکان .
لەکۆتایی دا ، جێگای ئاماژەکردنە کە ئەو ڤایرۆسە H5N1 نی یە کە ناسراوە بەئەنفلۆنزای باڵندە . وە هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە H5N1 لە هەرێم تۆمارنەکراوە
ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
۲۰۱۹/۱/۱۷"