فه‌ره‌نسا: هێزه‌كانمان له سووریا و عێراق ناكشێنینه‌وه
"هێزه‌كانمان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وامن"
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانمان له عێراق و سووریا ناكشێنینه‌وه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "داعش هێشتا ماوه و مه‌ترسییه‌كانی كۆتایی نه‌هاتووه".
ئه‌م قسانه‌ی ماكرۆن له میانه‌ی گوتارێكدا هاتوون، كه له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له شاری تولوسی فه‌ره‌نسی پێشكه‌شیكرد و دووپاتی كرده‌وه، "تائێستاش هێزه‌كانمان له عێراق و سووریا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامن".
ماكرۆن گوتی: "ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه له شاری مونبج، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بوونه قوربانی، به‌ڵگه‌یه كه هێشتا داعش كۆتایی نه‌هاتووه و مه‌ترسییه‌كان نه‌ڕه‌واونه‌ته‌وه".
هه‌روها جه‌ختی كرده‌وه، "به‌لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی ساڵی 2019ـه‌ش له عێراق و سووریا ده‌مێنینه‌وه و تا ئه‌و كاته‌ی له نه‌مانی دعاش دڵنیا نه‌بینه‌وه هێزه‌كانمان ناكشێنینه‌وه".
ئه‌م قسانه‌ی ماكرۆن ته‌نیا دوای رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هاتوون، كه دوێنێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له بازاڕێكی ناوه‌ڕاستی شاری مونبج كرده ئامانج و، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و هاووڵاتی سڤیل بوونه قوربانی.
پێشتریش سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ره‌خنه‌ی له بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا گرت و نیگه‌رانی خۆشی له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ نیشاندا، كه له‌لایه‌ك هێشتا داعش كۆتایی نه‌هاتووه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌رفه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له سووریا زیاد ده‌كات.
H.B