به‌وێنه.. تائێستا 18 كه‌سی سڤیل له سنووری ئامێدی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا شه‌هید بوونه
ته‌نیا له ماوه‌ی 2 ساڵدا
K24- دهۆك:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا تائێستا 18 هاووڵاتی سڤیل له سنووری قه‌زای ئامێدی به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" شه‌هید بوونه.
ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له‌كۆی ئه‌و 18 هاووڵاتییانه‌ی له سنووری قه‌زای ئامێدی له بۆردومانه‌كانی توركیادا شه‌هید بوونه، به‌گوێره‌ی سنووری جوگرافیا سه‌ر به چه‌ند عه‌شیره‌تێكی ناوچه‌كه‌ن:
5 كه‌س له ده‌ڤه‌ری نێروه و رێكانی سه‌ر به ناحیه‌ی شێلادزێ، 4 كه‌س له كۆمه‌ڵگای سیریێ و ده‌ڤه‌ری نێروه و رێكان، 3 كه‌س له پشتی گه‌لی ره‌شاڤه، 3 كه‌سی دیكه‌ش كه برای یه‌كتر بوون، له گوندی "نێروا سیتۆ"ی سه‌ر به ناحیه‌ی شێلادزێ شه‌هید بوونه.

به‌هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كه‌ن، جگه له‌مه‌ش له ژماره‌یه‌ك ناوچه به قووڵایی چه‌ندین كیلۆمه‌تر سوپای توركیا هاتووه‌ته ناو خاكی هه‌رێم، له‌م بۆردومانانه‌شدا تا ئێستا چه‌ندین كه‌سی سڤیل شه‌هید و بریندار بوونه، له دوایین بۆردومانیشدا دوێنێ چوارشه‌ممه، له گه‌لی ره‌شاڤه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی دێره‌لوك 2 هاووڵاتی شه‌هدی بوون و دووی دیكه‌ش بێسه‌ر و شوێن بوون.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بۆردومان و له‌شكركێشیانه‌ی سوپای توركیا، چه‌ندین گوند و دێهات چۆڵكراون و گوندنشینان ناتوانن بچنه ناو ره‌ز و باخه‌كانیان و، ترس و نیگه‌رانیش له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بڵاوبووه‌ته‌وه.
H.B