ترەمپ ھەڕەشە دەكات

بۆ سێ ھەفتە حكوومەت كارا دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا رایگەیاند، لەگەڵ دیموکراتەکان لە کۆنگرێس رێککەوتووە لەسەر کاراکردنەوەی حکوومەت بە شێویەکی کاتی بۆ ماوەی سێ هەفتە.

دۆناڵد ترەمپ ئاشكرای كرد، رێکكەوتنەکە بۆ ماوەی سێ هەفتەیە و لەو ماوەیەدا دانوستان لەگەڵ کۆنگرێس دەکات، بە ئامانجی گەیشتنە رێكکەوتنی کۆتایی و دروستکردنی دیواری سنووریی.

ترەمپ، جارێكی دیكە هەڕەشەی ئەوە دەكات، ئەگەر بە نەگەیشتنە رێککەوتن لە ماوەی دیاریکراو، ئەوا لە 15ی شوباتی ئەمساڵ حکوومەت بە تەواوی لەکار دەخات و دەسەڵاتەکانی بەکار دەهێنێت بۆ دروستکردنی دیوارەکە.

هەرچەندە ترەمپ سوور بوو لەسەر پابەندبوونی بە بەڵێنی دروستکردنی دیواری سنووریی، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە دەکرێت دیوارەکە تەلبەند یان ئاسنین بێت، نەک دیواری کۆنکرێتی.