حه‌لبووسی كۆتاییهاتنی وه‌رزی یه‌كه‌می ته‌شریعی راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ دوایین رۆژ بوو
K24- هه‌ولێر:
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، كۆتاییهاتنی یه‌كه‌م وەرزی خولی چواره‌می یاسادانانی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
حه‌لبووسی دووپاتیكرده‌وه، ئەمرۆ شەممە رێكەوتی 26 كانونی دووەم كۆتایی وەرزی یاسادانانی یەكەمە لە ساڵی یاسادانانی یەكەمی خولی چوارەمی پەرلەمان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لەپەرلەمانتاران كرد بەردەوام بن لەسەر پیادەكردنی رۆڵی چاودێریكردنیان لەناو نوسینگەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگاكان و بۆ زانینی پێداویستیەكانی هاووڵاتیانیش، بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیكردنێكی به‌رده‌وام بن له‌گه‌ڵیان.
H.B