هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌غدادی گه‌مارۆ ده‌ده‌ن
هه‌مان ئه‌و تیمه‌ی چاودێری ئوسامه بن لادنیان كردوو و كووشتیان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا و ئاگاداری سه‌ربازیی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/1/2019 رایگه‌یاند: "زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وتووه و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی گه‌مارۆی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعشی داوه".
رۆژنامه‌ی "العربي الجديد"، له زاری ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌وه نوسیوویه‌تی: "هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له عێراقه‌وه چوونه‌ته ناو خاكی سووریا و له‌وێشه‌وه یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) یاوه‌ریان كردوون. پاش ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان له‌باره‌ی بوونی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌ستكه‌وتووه، چوونه‌ته ناوچه‌یه‌ك به رووبه‌ری 10 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له پارێزگای دێره‌زوور له سنووری سووریا و عێراق. به دیاریكراویش له گونده‌واری دێره‌زوور له‌نێوانی (باغووز) و (مهراشیده) له باشوور و سهفافنه له رۆژئاوا و بیابانی ئه‌لبوكه‌مال كه له رۆژهه‌ڵاتیدا عێراق هه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه پێیوایه ئه‌و تیمه تایبه‌ته هه‌مان ئه‌و گرووپه‌ن پێشتر بۆ چاودێریكردنی ئوسامه بن لادن، رێبه‌ری پێشووی رێكخراوی قاعیده راسپێردرابوون و ساڵی 2011 له شارۆچكه‌ی ئابووت ئاباد له باكووری رۆژهه‌ڵاتی پاكستان كووشتیان".
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌ستیان كه‌وتووه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌بو به‌كر به‌غدادی به زیندووێتی ده‌وێت، چونكه ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا چوونه‌ته ناوچه‌یه‌كه‌وه كه له رووی سه‌ربازییه‌وه به كه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها دواخستنی چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه كه ته‌نها چه‌ند گووند و شوێنێكی بچووك ماوون له كاتێكدا ده‌توانن بچنه ناوی و له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، ته‌نها ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی بۆ ده‌كرێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌ری داعش به زیندووێتی بكه‌وێته ده‌ستی، ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه عێراقیه به رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گوتووه: "له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به بارودۆخی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌بێت و پێویستی به هه‌ر رووداوێكی ئیجابی بێت تا له‌ناو شه‌قامی ئهمهریكیدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بشكێته‌وه. جگه له‌وه‌ش بیانه‌وێت سه‌ره‌داوه نادیاره‌كانی په‌یوه‌ندی به‌غدادی و مامه‌ڵه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه له سووریا و عێراق بدۆزنه‌وه كه دیارترینیان رژێمی سووریایه".
به‌رپرسه سه‌ربازییه عێراقییه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا له رووی سه‌ربازییه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌ی پێده‌چێت به‌غدادی تێدا بێت له ریزی پێشه‌وه‌یه، ئه‌و قسانه‌ی باس له رۆڵی رووسیا و توركیا ده‌كه‌ن راست نیین، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌ستگیركردنی به زیندووێتی هیوایه‌كی لاواز بێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به رێبه‌ره‌كه‌ی داعش هه‌یه و ئه‌گه‌ری زۆره به‌رله‌وه‌ی ده‌ستیان پێیبگات یان به‌رگریی بكات تا ده‌كوژرێت، یان پێش ده‌ستگیركردنی خۆی بته‌قێنێته‌وه".
به‌غدادی كه‌سێكه به‌ناوی (ئیبراهیم عه‌واد به‌دری) و ساڵی 1971 له شاری سامه‌ڕای باكووری به‌غدا له دایكبووه، ساڵی 2002 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ستهێناوه‌و و ساڵی 2006 له زانكۆی به‌غدا دكتۆرای له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌ده‌ستهێناوه.
له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری به‌غدا وتارخوێن و پێشنوێژ بووه، یه‌كێكه له كه‌سه‌كانی ریزی یه‌كه‌م له درووستكردنی "جماعة التوحيد والجهاد" و پاشان "قاعدة الجهاد في بلاد الرافدين"، كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی ئوردنی به‌ناوی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا.
ساڵی 2010 وه‌ك ئه‌میری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق" ده‌ستنیشان كرا، ئه‌وه‌ش پاش كوژرانی ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی كه له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له باكووری شاری به‌غدا كوژرا.
پاش هه‌ڵگیرسانی "شۆڕشی سووری" له ساڵی 2011، به‌غدادی چالاكییه‌كانی فراوان كرد تا ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 ناوی رێكخراوه‌كه‌شی گۆڕی بۆ (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام) .
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك ته‌رخان كرد كه زانیاریی له‌سه‌ر به‌غدادی بدات كه ببێته هۆی ده‌ستگیركردنی یان كووشتنی. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا پاداشتیان بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاریكرد كه بتوانێ به‌غدادی و 49 سه‌ركرده‌ی دیكه داعش بكوژێت و دیارترینیشیان سه‌ركرده ئوردنی و سعوودی و سووری و میسریی و مه‌غریبی و جهزائیرییهكانهكانی ناو رێكخراوه‌كه بوو".
پاداشته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به گه‌وره‌ترین بڕه پاره داده‌نریت كه واشنتن بۆ كووشتن یان ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌ی گرووپێكی نه‌ریتی و توندڕه‌و دیاریكردووه، پاش كووشتنی ئوسامه بن لادن رێبه‌ری قاعیده و به‌غدادی به یه‌كێك له 10 مه‌ترسیدارترین داواكراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت.