ئه‌مه‌ریكا "سه‌رپه‌رشتی" جموجۆڵی هێزه‌كانی عێراق ده‌كات
به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كانی عێراق، ده‌ركه‌وتووه، سه‌ركرده عێراقییه‌كان توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی واشنتن باس بكه‌ن.
وێبسایتی سكای پرێسی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاروانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له فه‌للووجه ده‌سووڕێنه‌وه و ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فهرمییهكانیشیان وه‌رگرتووه، لیوا روكن سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نبار، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
سایته‌كه له زاری ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاروانی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی شوهه‌دا و جوبێلی قه‌زای فه‌للووجه ده‌رده‌كه‌ون، هاوكات سه‌رپه‌رشتی راهێنان به پۆلیسی قه‌زاكه ده‌كه‌ن.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان فه‌وجی یه‌كه‌می پۆلیسی فریاكه‌وتن به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رپه‌رشتی چه‌ك و جبه‌خانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، هه‌وڵ له ئارادایه له رێگه‌ی پرۆژه یاسایه‌ك، هێزه بیانییه‌كان له خاكی عێراق وه‌ده‌ربنرێن، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئ. م