له شڕگات ته‌قینه‌وه روویدا
كوژراو و بریندار هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/1/2019، له قه‌زای شڕگاتی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا دوو ته‌قینه‌وه روویدا و ژماره‌یه‌ك كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه رایگه‌یاند: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه 4 پۆلیس گیانیان له ده‌ستداوه‌و 6 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، ته‌قینه‌وه‌كانیش له رێگای نیوان گونده‌كانی خانووكه و مهسیحلی له باشووری شڕگات، به‌هۆی بۆمبی چێنراو روویداوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌ره‌تا بۆمبێك له نزیك گوندی خانووكه له باشووری شڕگات ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی پۆلیس كوژراوون و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میشدا دوو كه‌سی دیكه گیانیان له ده‌ستداوه‌و كه‌سێكیش بریندار بووه".