ورچێك منداڵێكی 3 ساڵان له مردن رزگار ده‌كات
ماوه‌ی 3 رۆژ ئاگاداری بووه

K24 - هه‌ولێر:
له شاری گراڤنی ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور، منداڵێكی 3 ساڵان دوای 3 رۆژ له ونبوونی له دارستانێك، دۆزرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، منداڵه‌كه ناوی كه‌یسی هاساوێیه و ته‌مه‌نی 3 ساڵه، له باخچه‌ی دواوه‌ی ماڵی داپیره‌ی له‌گه‌ڵ دوو منداڵی دیكه یاریده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و بێسه‌روشوێن بوو و نه‌دۆزرایه‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، شه‌وانی ناوچه‌كه سارده و پله‌ی گه‌رمی تا 6 پله دابه‌زیوه، منداڵه‌كه‌ش جلوبه‌رگی پێویست و گه‌رمی له‌به‌رنه‌بووه.
دوای ونبوونیشی، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری گه‌ڕان و پشكنین له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری، ژێر ده‌ریایی و خۆبه‌خشان ده‌ستیپێكرد و تێیدا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و شوێنهه‌ڵگر به‌شدارییان تێدا كرد، به‌ڵام نه‌یاندۆزییه‌وه، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و كه‌شوهه‌وای ساردیش داوایان لێكرا هه‌ڵمه‌ته‌كه رابگرن.
دواتر تيمێكی پۆلیس ده‌چنه دارستان و له‌وێ گوێیان له گریانی منداڵێك ده‌بێت، دواتر ده‌یدۆزنه‌وه، جگه له‌وه‌ی كه‌مێك سه‌رمابردوو بووه و هه‌ندێك شوێنی جه‌سته‌ی برینداری سووكه، هیچ ئازارێكی ئه‌وتۆی پێنه‌كه‌وتووه.
كه‌یسی به پۆلیسه‌كانی گوتووه، كه له‌و ماوه‌یه‌دا هاوڕێیه‌كی هه‌بووه و به گوته‌ی ئه‌و، ورچێكی ره‌ش بووه‌ته هاوڕێی و له‌و ماوه‌یه‌دا ئاگاداری بووه.
له‌و كاته‌ی پۆلیس منداڵه‌كه ده‌بیننه‌وه، جگه له ئاو داوای هیچ شتێكی دیكه‌ی نه‌كردووه، چونكه ته‌نها هه‌ستی به تینوێتی و كه‌مێك سه‌رما كردووه.
كه‌سوكاری منداڵه‌كه‌ش ده‌ڵێن: "خوا هاوڕێیه‌كی بۆ ناردووه تا ئاگاداری بێت، په‌رجۆ (موعجزیه) روویداوه".
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م