هێلكه‌ی په‌ره‌پێدراو ده‌بێته‌ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌

چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ به‌ نرخێكی هه‌رزان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

K24- هەولێر:

توێژەران گۆڕانکارییان له‌ بوهێڵ (جیناتی) مريشک کردووە, به‌جۆرێك هێلکەکانیان دەرمانی نەخۆشییەکانی هەوکردنی جومگە و هەندێک لە نه‌خۆشییه‌كانی شێرپەنجەکانی تێدایە.

هەروەها ئەو دەرمانانەی لەم هێلکانە به‌رهه‌مهێنراوه‌، 100 هێنده‌ هەرزانترن لە دەرمانه‌كانی پێشوو.

ئەم توێژەرانە باوه‌ڕیان وایه‌ لەداهاتوودا دەتواندرێت بڕی زیاترى ئەم دەرمانانە بۆ فرۆشتن لە ئاستی بازرگانی بەرهەمبهێنرێن.

بە گوتەی دکتۆر لیزا هیرۆن، لە بەشی توێژینەوەی "راسلین تەکنۆلۆژیز" لە ئه‌ده‌نبۆرگ، له‌ بارەی ده‌ستكاریكردنی بوهێڵه‌كانی مریشك دەڵێت: "ئەم مریشکانە هیچ ئازاریان نابێت و تەنانەت زیاتر لە مریشکەکانی دیکە باشتر په‌روه‌رده‌كراون".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لە قەفەزی گەورەدا به‌خێوده‌كرێن و رۆژانە ئاو و خواردنیان پێ دەدەین و تەکنیککاری مەشق پێکراو، چاودێریان دەکات، ژیانیشيان زۆر ئاسانترە و ئەم کارە هیچ کاریگەریيه‌کی لە سەر سەلامه‌تیان نابێت و  بە ئاسایی هێلکە دەکەن".

پێشتر زانایان بە گۆڕانکاری لە جیناتی مەڕ و کەروێشک و مریشک پیشانیاندا کە دەتوانن لە شیر یان هێلکەیان پرۆتینی دەرمانی بەدەستبهێنن، توێژەران دەڵێن ئەم کارەی ئێستایان له‌چاو هەوڵەکانی رابردوو، ئەنجامی زیاتری بووە و تێچووه‌كه‌شی هەرزانتر و باشترە.

دکتۆر هیرۆن دەڵێت: "بەرهەمهێنانی دەرمان لە رێگەی مریشک دەتوانێت 10 تا 100 هێنده‌ی کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان هەرزانتر بێت، هیوادەخوازین کە بەلایانی کەم 10 هێنده‌ کەمتر لە خەرجی کارگەکان بۆمان تەواو بێت".

گەورەترین پاشەکەوت ئەوەیە درووستکردن و بەکارخستنی خانووچکەی مریشکەکان، هەرزانتره‌ لە دروستکردنی ژووری زۆر خاوێنى تاقیگه‌ی درووستكردنی ده‌رمان.

سەرچاوەی زۆربەی لە نەخۆشییەکان ئەوەیە، لە جەستە هەندێک لە پرۆتین و ماددە کیمیاییەکان درووست نابێت، بۆیە جەستە پێویستی بەو دەرمانانە دەبێت، ئەو دەرمانانه‌یش دەستکردە و لەلایان کۆمپانیای دەرمانسازی بەرهەمدەهێنرێت و زۆریش گرانە.

دکتۆر هێرون و هاوکارەکانی، بەشێک لە بوهێڵه‌كانی مرۆڤیان هێناوه‌ کە لە جەستە دەبێتە هۆی دروستکردنی پرۆتین، لەگه‌ڵ بەشێکی DNA مریشکەکان لە بەرهەمهێنانی بەشی سپێنه‌ی هێلکە، تێکەڵيان کرد و توانییان ئەو دەرمانە بە نرخێکی هەرزانتر بەرهەم بهێنن.

پاش ئەوەی ‌هێلکەکەیان شکاند و زەردێنە و سپێنەکەیان جیا کردەوە، زانیان کە ئەم هێلکەیە رێژه‌یه‌كی زیاتری پرۆتیناتی تێدایە.

ئەم گرووپە لە سەر 2 جۆر پرۆتین کە بۆ بەرگری جەستە زۆر پێویستە سه‌رنجیاداوه‌، یەکێکی IFNalpha2a کە کاردانەوەی دژە ڤایرۆسی و دژە شێرپەنجەیە و ئەوەی دیکە macrophage-CSF کە ئەو خاڵانەی زیانیان پێگەيشتووە بەکار دەکەون، بۆ ئەوەی نوێ ببنەوە.

3 هێلکە لەم جۆرە بۆ بەرهەمهێنانی یه‌ك ژەم لەو دەرمانە پێویستە و هەر مریشکێك ساڵانە تاکو 300 هێلکە دەکەن، توێژینەوەکان دەڵێن ئەگەر مریشکەکان زیاتر بن دەتوانن دەرمانی زیاتر بەرهەمبهێنن.

گەشەپێدان بەم دەرمانانە و بەکاربردنیان لە سەلامه‌تی مرۆڤ و تێپەڕاندنى خاڵە یاساییەکانی, لە نێوان 10 بۆ 20 ساڵی پێدەچێت, توێژینەکان هیواخوازن لە بەکارهێنانی مرێشکەکان بتوانن دەرمان بۆ سەلامەتی ئاژەڵەکانیش بەرهەمبهێنن.

دکتۆر هیرۆن دەڵیت: "دەتوانین بۆ درووستکردنەوەی برینەکانی جگەر و گورچیلەی ئاژەڵە ماڵییەکان بەکاربهێنین، ئەو دەرمانانەیکە ئێستە هەیە زۆر گرانە و ئێمە هیواخوازین کە بتوانین ئەم کارەش بکەین".

پڕۆفیسۆر هێلن سانگ لە پەیمانگەی رازلین زانکۆی ئه‌ده‌نبه‌ره‌ دەڵێت: "ئێمە بۆ جارێ بۆ مرۆڤ دەرمان بەرهەمناهێنین، بەڵام لەم توێژینەوەمان دەرکەوت کە مريشکەکان بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتینات زۆر بەسوودن و باشیت دەتوانین دەرمان دروست بکەین".

هەروەها ئەم هێلکانە بۆ ئەنجامی لێکۆڵینەوە بەرهەمهێنراون و لە بازاڕەکان بۆ فرۆشتن نیيە.

سەرچاوە:  BBC

 

Fly Erbil Advertisment