سۆران.. منداڵێك له شێوەی ماسی لە دایکبوو
نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی رێنمایی ده‌داته دایكان

K24 - سۆران:
شه‌وی رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی قه‌زای سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، منداڵێك هاوشێوه‌ی ماسى، كه ته‌نها یه‌ك قاچی هه‌یه، له دایكبوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵان سۆران، شەوی رابردوو نەخۆشێك بە مەبەستی لە دایکبوون، سەردانی نەخۆشخانەی کرد، منداڵێکی بووه كه لە شێوەی ماسییه، واتا تەنها یەك قاچی هەبوو.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، منداڵه‌كه کاتژمێر و نیوێك ژیا و دواتر گیانی لە دەستدا، روونيش كراوه‌ته‌وه، حاڵه‌تی له دایكبوونه‌كه له رێگه‌ی سرووشتییه بووه.
نه‌خۆشخانه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داوا له دایكانی دووگیان ده‌كات، له ماوه‌ی دووگیانی‌دا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان و كۆرپه‌كه‌یانییان و له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌بێ رێنمایی پزیشك، هیچ حه‌ب و چاره‌سه‌رییه‌ك وه‌رنه‌گرن.

ئ. م