كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵ و پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەست پێدەكات، لە كاتەكانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی لێزمە باران دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی