ئهمڕۆ مهكتهبى سياسى پارتى و يهكێتى كۆدهبنهوه
یەكێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ
K24 – ههولێر:
بڕياره ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە سلێمانی کۆببنەوە.
بەگوێرهى زانیارییەکانی کوردستان24 ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە.
پێشتر سەعدی ئهحمهد پيره، گوتەبێژی یەکێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندبوو، ئامانج لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی گفتوگۆكردنە لەسەر پرۆژەی سیاسی و رەشنووسی رێككهوتنی كۆتایی نێوانیان.
ئهمه له كاتێكدایه، بڕياره رۆژی دووشەممەى داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێت.