پارتی و گۆڕان رێککەوتن واژۆ دەکەن
شاندی پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆببنەوە و رێككەوتنی نێوانیان لەبارەی پێكھێنانی حكوومەت و كاركردنی چوار ساڵی داھاتوو واژۆ بكەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان دوا کۆبوونەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەنجام دەدەن، چاوەڕوانیش دەکرێت هەردوولا رێککەوتنی نێوانیان بۆ چوار ساڵی داهاتوو و پێکهێنانی کابینەی نوێ واژۆ بکەن.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، شاندی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان لە پیرمام کۆبوونەوە و لهسهر ئهوه رێککەوتنة كه لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوانیاندا، دوا بڕیاری گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ بە پارتی بدرێت.