وەزیری دەرەوەی ئێران بە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەشبینە
کۆبوونەوەکانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا بەردەوامە
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە.
لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور و بارزانی و جەواد زەریف دیدارێکییان ئەنجامدا و تیایدا چەند پرسێکییان تاوتوێکرد.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو".
راشیگەیاند: "باسمان لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هەروەها باسیشمان لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کرد".
لەبارەی پەیوەندی کۆماری ئسلامی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان، زەریف گووتی: "دەمانەوێ پەیوەندی زۆر پتەومان هەبێت بە تایبەت لە رووی ئابوورییەوە و لە داهاتووشدا، ئەو پەیوەندییانە بەهێزتر دەکەین".
لای خۆیەوە مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف دەڵێت: "باسمان لە کابینەی نوێی حکوومەت هەرێمی کوردستان و گەشەسەندنەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە کرد".
هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە.
ههر له پهراوێزی كۆنگرهكه، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایهری 2019، مهسرور بارزانی لهگهڵ ههریهك له سێرگی لاڤرۆف، وهزیری دهرهوهی رووسیا، فالح فهیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژمارهیهك پهرلهمانتاری ئهڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازهكان كۆبووهوه.
کۆنگرەی رۆژنامەوانی محەمەد جەواد زەریف دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی