مەسرور بارزانی بەشداری کۆنگرەی ئاسایشی میونخ دەکات
بە داوەتی فەرمی به‌شداری كۆنگره‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونخ، به یاوه‌ری شاندێك به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت.
مه‌سرور بارزانی، به داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی بانگهێشتكراوه و شاندی یاوه‌ریشی پێكهاتووه له سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم و دڵشاد بارزانی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له ئه‌ڵمانیا.
بڕیارە لە پەراوێزی کۆنگرەکە، مەسرور بارزانی چەندین دیدار و چالاکی لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی و ئەمنی و ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی بەشدار، ئەنجام بدات.
كۆنگره‌ی ئاسایشی میونخ، ساڵانه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامده‌درێت و بڕیاره 15ی ئه‌م مانگه، ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات كه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و 17ی مانگ كۆتایی دێت.
ئ. م
