گۆڕان: بەرنامەكەمان لە دانوستانەكان جێگیر كردووە
"له 100 رۆژی یه‌که‌می حکوومه‌تدا ئاسۆی ئه‌م چاکسازییه به هه‌نگاوی کرده‌یی ده‌بیندرێت"
K24ھەولێر
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی دانوستانەكان رایدەگەیەنێت "بەرنامەی گۆڕان لە دانوستانەكان بۆ كابینەی نوێی حكوومەت جێگیر كراوە و له 100 رۆژی یه‌که‌می حکوومه‌تدا، ئاسۆی ئه‌م چاکسازییه به هه‌نگاوی کرده‌یی ده‌بیندرێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی دانوستانەكان لە پەیامێكدا بۆ ھەڵسوڕاو و ئەندامانی حزبەكەی نووسیویەتی: "به درێژای دانوستانه‌کان، له وردبوونه‌وه‌دا بووین له کۆی به‌رنامه‌کانی گۆڕان له قۆناغه جیاوازه‌کاندا، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی شاره‌زا له راوێژ دابووین. کۆی قه‌ناعه‌ته‌کانی خۆمان له رێککه‌وتنی سیاسی و به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت جێگیر کردووه، به سێکته‌ر سێکته‌ر و سه‌قفی زه‌مه‌نی".
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بە گەشبینییەوە لە كابینەی نوێی حكوومەت دەڕوانێت و راشیدەگەیەنێت: "به دڵنیاییه‌وه له 100 رۆژی یه‌که‌می حکوومه‌تدا، ئاسۆی ئه‌م چاکسازییه به هه‌نگاوی کرده‌یی ده‌بیندرێت و یه‌که‌م یاساش چاکسازییه. بۆ پشک و به‌رکه‌وته‌کانیش، گۆڕان له سه‌رۆکایه‌تییه‌کانه‌وه تا به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌کان و به‌پێی رێژه‌ی خۆی، پشكی ده‌بێت و له دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌منی و سه‌ربازی، دارایی و ئابووری و چاکسازی، خزمه‌تگوزارییه‌کان، به هێزه‌وه بوونی ده‌بێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئاماژەی بەوەش كردووە: "ئێمه حزبی به‌رنامه و پڕۆژه‌ین، زۆر که‌س دڵخۆشیی خۆی به که‌وتنی ئه‌م پڕۆژه سیاسییه ده‌رده‌بڕی، به که‌مبووبوونه‌ی کورسییه‌کانی گۆڕان دڵخۆش بوون، به‌ڵام کۆی به‌رنامه‌که‌مان جێگیرکران، ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنی گۆڕانه".
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا، ئەوەی خستۆتەڕوو: "جێگیرکردنی به‌رنامه‌که‌مان و ئاماده‌بوون له هه‌موو جومگه‌کانی حوکمڕانی به 12 کورسی، سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و شاندی دانوستانکاره".
ھ.م