کۆمەڵ هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشداریکردن لە دانیشتنی پەرلەمان ئاشکرا دەکات

"تەنها یەک لایەن نایەوێت بکرێت"

K24 – هه‌ولێر:

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەین.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا و لە باڵەخانەی پەرلەمانی کودستان، عەبدولستار مەجید لەبارەی بەشداریکردنیان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان رایگەیاند: "بەڵێ وەکو کۆمەڵی ئیسلامی بەشداریی دەکەین، بەڵام نابین بە پڕۆژەی سیاسیی هیچ لایەنێک".

راشیگەیاند: "ئەمڕۆ تەنها یەکێتی بۆچوونی جیاوازی هەیە و نایەوێت کۆبوونەوەکە بکرێت".

بڕیارە کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ دوو شەممە 18/02/2019، پەرلەمانی کوردستان یەکەم دانیشتنی فەرمی خۆی بکات و تیایدا چەند پۆستیک یەکلایی بکاتەوە.