توركمانەكان لەسەر جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان رێككەوتن

دوو كاندید دیاركراون

K24 - ھەولێر

لایەنە توركمانەكان لەسەر جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رێككەوتن، به‌وه‌ی دوو كاندید دوو ساڵ بە دووساڵ پۆستەكە وەردەگرن.

ھۆشمەند سادق، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "لایەنە توركمانەكان لەسەر جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رێككەوتن، دووساڵی یەكەم مونا قەھوەچی و محەمەد سەعدەدین دوو ساڵی كۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان، پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەردەگرن".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "ئێستا رێڤینگ ھروری، سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان لە كۆبوونەوە دایە".

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بۆھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆدەبێتەوە، تائێستا جگە لە یەكێتی، ھەموو فراكسیۆنەكانی دیكە ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكە دەربڕیووە.