كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێ
K24 - هه‌ولێر:
دوای چوار كاتژمێر دواخستن، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌شداریی زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان ده‌ستیپێكرد و رێڤینگ هرووری، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه ته‌واوكردنی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه كه له 6/11/2018 و له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
خاڵی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌ش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانه.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/2/2019 بڕیاریاندا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك دوابخه‌ن تا پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه دوا رێككه‌وتن، دواجار دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، هه‌ر چه‌نده یه‌كێتی هێشتا بڕیاری به‌شداریكردنی له دانیشتنه‌كه نه‌داوه، به‌ڵام بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌ك كاندیدی حزبه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان كردووه. له به‌رامبه‌ردا هێمن هه‌ورامی بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان دیاریكراوه‌وه. پاش رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه توركمانییه‌كانیش له‌سه‌ر پۆستی جێگری دووه‌م دوو ساڵ به دوو ساڵ، مونا قه‌هوه‌چی پۆسته‌كه بۆ دوو ساڵی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت.
ئاراس ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند: "ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه و سندووقه‌كان ئاماده‌ن بۆ ده‌نگدان".
په‌رله‌مانتارێكی پارتیش به كوردستان24 گووت: "پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ركه‌وتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌یان ئاكماده بێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، ئێمه وه‌كو پارتی له‌سه‌رمانه ده‌نگی بۆ بده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌شداریی دانیشتنه‌كه‌ش نه‌كه‌ن ناچارین به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ینه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا یه‌كێتی و پارتی رێكده‌كه‌ون تا چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكی كوردستان كۆتایی پێبهێنرێت و په‌رله‌مان ده‌ست به كاره‌كانی بكات".
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدایه له رۆژی 5/2/2019 وه له كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی واده‌كه‌ی دیاریكرا تا په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی 18ـی شوبات كۆببنه‌وه، به‌ڵام محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی كه‌ركووك به كوردستان 24 گووت: "برادەرانی یەکێتی گووتیان لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە تەعلیماتمان پێ نەدراوە، ئێمەش بڕیارماندا کۆبوونەوەکە دوا بخەین، من بڕواموایە یەکێتی خۆی کێشەی لەسەر کاندیدەکانی هەیە دەنا لە 5/2/2019 ئێمە رێککەوتنێکی باشمان لەگەڵ یەکێتی کردووه".