سەرۆکی حکوومەت جەخت لە قووڵکردنەوەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنچشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2026،, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە قووڵکردنەوەی زیاتری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان کرایەوە.
