سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەنەوە
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو و هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی2026، لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.
بارەگای بارزانی ئاماژەەی بەوە کردووە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو و هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
هاوکات باس لەوەش کراوە، هەر لە دیدارەکەدا باس لە قۆناغی داهاتووی عێراق دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرا و رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق.