ژووری ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کەرکووک پێکهێنرا
سەرکردەیەکی حەشد شەعبیش کرا بەیاریدەدەری ژوورەکە
K24 – كهركووك:
ئەمڕو دووشەممە، لەبارەگای "کەی وهن" لە باشووری کەرکووک لیوا سەعەد حەربە، کە لە سوپای عێراقە وەک فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەربازی کەرکووک دەست بەکاربوو.
بەپێی زانیارییەکان، سەعەد حەربە، کە فەرماندەی ژوورەکەی وەرگرتووە ئەمڕۆ فەرمانی دەست بەکاربوونی بۆ دەرکراوە، ئهمڕۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم هێزە عێراقیەکانی شارەکە ئەنجامدا.
ناوبراو سێ یاردەدەری بۆ خۆی دیاری کرد، کە یەکێک لە یاریدەدەرکانی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبیيە بە ناوی لیوا سائیر بەشیری، هەروەها دوو یاریدەدەری دیکەشی هەیە کە یەکێکیان لە پۆلیسی فیداڵییە و ئەوی دیکەیانیش له لیوای 61ی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە.

.jpg)