سەرۆك بارزانی پێشوازی لە فەخری كەریم كرد
بە پێویست زانرا پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێم و پێكھێنانی كابینەی نوێ خێراتر بكرێت
K24 – ههولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانی ئهمڕۆ له سەلاحەددین پێشوازی لە فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن، رۆشنبیری و ھونەر، كرد.
له دیدارهكهدا رۆشنایی خرایە سەر رەوشی سیاسیی ھەرێم و بە پێویست زانرا پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێم و پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، خێراتر بكرێت، چونكە ئەوە كاریگەریی لەسەر ئەو كەشە سیاسییە ئیجابییە ھەیە، كە دوای ھەڵبژاردنەكان ھاتووهتە كایەوە.
جەختیش كرایەوە، لەبەر ئەو ئەركە ھەستیارەی لە ھەموو رووە سیاسی و ئابوورییەكانەوە، دەكەوێتە سەر ھەرێم، پێویستە تواناكان بۆ یەكخستنی ھەڵوێستی لایەنەكانی كوردستان تەرخان بكرێن.
ھەروەھا لە دیدارەكەدا جهخت كرایەوە، كە ئەركی لەپێشینەی كابینەی نوێی ھەرێم ئەوەیە، پەلە بكات لە وەدیھێنانی خواستەكانی گەلی كوردستان و چالاككردنی بواری ئابووری و پێشكەوتن و گەشەسەندن.