لە كەركووك دەستڕێژی گولـلە لە ھێزە ئەمنییەكان كرا

زانیاری لەبارەی رووداوەكە بڵاو دەكرێتەوە

K24 - ھەولێر

لە گەڕەكێكی شاری كەركووك تەقە لە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكرێت و ئەندامێكی ھێزەكان كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندارە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای كەركووك رایگەیاند "لە گەڕەكی واستی كەركووك، چەند چەكدارێك دەستڕێژی گولـلەیان لە دوو ئەندامی ھێزە ئەمنییەكان كردووە، لە ئەنجامدا یەكێكیان كوژراوە و ئەوی دیكەشیان بریندار بووە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كردووە "كوژراوەكە سەر بە ھەواڵگریی عێراقی و بریندارەكەش چەكداری حەشدی شەعبییە".

دوای ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ھێزی پێشمەرگە لە كەركووك و چەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستان كشانەوە، دۆخی ئەو ناوچانە لە رووی ئەمنییەوە تا ئێستا سەقامگیر نین و ئاسایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌، بۆ پاراستنی خسەروماڵیان، خه‌ڵك چەندین جار داوایان كردووه‌، كە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە.

ھ.م