تره‌مپ هۆكارى رێكنه‌كه‌وتنى له‌گه‌ڵ كيم جونگ ئون ئاشكرا ده‌كات
داواكاریى سه‌ره‌كیی كۆرياى باكوور ئه‌مه بووه
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هۆكارى راسته‌قينه‌ى رێكنه‌كه‌وتنى له‌گه‌ڵ كیك جونگ ئۆن، سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، ئاشكرا كرد.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، تره‌مپ گوتى: "داواكاریى سه‌ره‌كیى كۆرياى باكوور، هه‌ڵگرتنى ته‌واوی ئابڵوقه‌كان بوو، ئێمه‌ش نه‌مان ده‌توانى ئێستا ئه‌وه بكه‌ين، بۆيه نه‌گه‌يشتينه رێككه‌وتن".
گوتيشى: "دڵنيام له كۆتاييدا ده‌بينه هاوپه‌يمان و هاوڕێيه‌كى باش له‌گه‌ڵ كۆرياى باكوور, به‌و پێيه‌ى له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنى ئابڵوقه‌كان، ئه‌و وڵاته ئاماده‌يه ده‌ستبه‌ردارى چه‌كى ئه‌تۆمی بێت".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، رايگه‌ياند، هۆكارى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌وان داواى شتێكيان ده‌كرد و ئێمه‌ش نه‌ماندا، بۆيه رێكنه‌كه‌وتين.
