کوڕە کوردێک پالێوراوە بۆ ئەوەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بگوازێتەوە

لە کەناڵی بی ئین سپۆرتس پێویستی بە دەنگی ئێوەیە

گەنجێکی کورد پالێوراوە بۆ ئەوەی یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بگوازێتەوە و هاوشانی کۆمێنتارە بەناوبانگەکانی عەرەب یارییەکە لەناو یاریگاوە بگوازێتەوە.

هێژا ئیسماعیل کە گەنجێکی شاری دهۆکە یەکێکە لەو هەشت کەسەی رکابەریی لەسەر باشترین کۆمێنتاری مانگی شوبات دەکەن و لە رێگای دەنگدان لە ماڵپەڕی کەناڵی بی ئین سپۆرتسەوە دەتوانن دەنگی پێبدەن، بۆ ئەوەی بە باشترین کۆمێنتاری مانگی رابردووی کەناڵە قەتەرییەکە دەستنیشان بکرێت.

بۆ ئەوەی دەنگ بە هێژا ئیسماعیل بدەن، لێرە کلیک بکەن و لە خوارەوەی لینکەکە پیتی G هەڵبژێرن و دەنگی پێبدەن، کە ئەگەر هێژا بە باشترین کۆمێنتاری ئەم مانگە دەستنیشانکرا، ئەوا چانسی دەبێت بۆ ئەوەی لە کۆی ئەو هەشت کۆمنێنتارەی سەرجەم مانگەکان یەکێکیان لە کۆتایی ئەم وەرزە لە مەدرید کۆمێنتاری یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکات، کە یارییەکە لە یاریگا واندا میترپۆلیتانۆ بەڕێوە دەچێت.

پیتی G هەڵبژێرن بۆ ئەوەی دەنگ بە هێژا ئیسماعیل بدەن
پیتی G هەڵبژێرن بۆ ئەوەی دەنگ بە هێژا ئیسماعیل بدەن