گەورەترین رادیۆ لە مێژووی تۆپی پێی

رۆزاریۆ سێنتراڵ
رۆزاریۆ سێنتراڵ

شەوی هەینی 7ـی نۆڤێمبەری 2026 بۆ هاندەرانی یانەی رۆزاریۆ سێنترالی ئەرجەنتینی، رەنگە ناخۆشترین شەوی مێژوو بێت، ئەوان سەرەتا ئاهەنگی پاڵەوان بوونیان گێڕا کەچی دوای چەند چرکەیەک ئاهەنگەکەیان بوو بە شین و گریان.

لە خولی ساڵانەی ئەرجەنتین کە هەردوو یانەی بۆکا جونیۆرز و رۆزاریۆ سێنترال تاوەکو دوا گەڕ کێبڕکێی بەدەستهێنانی ناسناوەکەیان دەکرد، رووداوێکی دەگمەن و مێژوویی دروستبوو کە بووە هۆی دڵخۆشی و نیگەرانی هاندەرانی یانەی رۆزاریۆ.

لە یاری نێوان رۆزاریۆ و ستودیێنتس یانەی یەکەم واتە رۆزاریۆ توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام براوە بێت و لەملاشەوە بۆکاجونیۆرز بە ئەنجامی 0-0 لە یارییەکەی بەرامبەر دێفێنسا یەکسانبوو، بەم ئەنجامەش رۆزاریۆ پاڵەوانی خولەکە بوو و دوای فیکەی کۆتایی یارییەکەش هاندەرانی رۆزاریۆ بە مەبەستی ئاهەنگ گێڕان رژانە ناو یاریگا و ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا، بێ ئاگا لەوەی کە یاریزانانی بۆکا لە دوایین چرکە گۆڵی بردنەوەیان کردووە.

هاندەران و یاریزانانی رۆزاریۆ کاتێک خەریکی ئاهەنگگێڕان بوون، لەناکاو بلندگۆی یاریگا رایگەیاند کە بەداخەوە بۆکاجونیۆرز لە کۆتا خولەک گۆڵی بردنەوەی کردووە، دوای ئەم قسانە یاریگا مات و بێ دەنگ بوو و هاندەران و یاریزانانەکان بە خەمێکی قوڵەوە یاریگایان جێهێشت و خۆشی و ئاهەنگەکەیان بوو بە شین و گریان و ناخۆشی.