ئه‌مڕۆ بۆ خولی نایابی كوردستان رۆژێكی ئاگرین ده‌بێت
زاخۆ ئه‌ركێكی سه‌خت چاوه‌ڕێی ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به ئه‌نجامدانی 3 یاری ده‌ستپێده‌كات، برایه‌تی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دهۆك گه‌شتی بادینان ده‌كات، ده‌ربه‌ندیخانیش له نێو ئاپۆڕای هانده‌رانی پێشوازی له زاخۆ ده‌كات، هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش شه‌ڕی سارێژكردنی زامه‌كانیان ده‌كه‌ن.
دهۆك ـ برایه‌تی
دهۆك له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه هه‌فته‌ی رابردوو دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ به بردنه‌وه هانده‌رانیان ئاشت كرده‌وه.
زه‌ردپۆشه‌كانی دهۆك دوای حه‌وت یاری بۆ یه‌كه‌مجار بێده‌نگیان شكاند و گه‌ڕی رابردوو له یانه‌ی هه‌ولێریان برده‌وه، به گه‌ڕانه‌وه‌ی هارون ئه‌حمه‌دی ناوه‌ڕاستكاریش هاوسه‌نگی بۆ پێكهاته‌كه‌ی دهۆكییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له ڕووی ده‌روونییه‌وه ته‌واو ساز و ئاماده‌ن.
له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی، ئه‌گه‌رچی هه‌فته‌ی رابردوو 3 خاڵی له ده‌ربه‌ندیخان وه‌رگرت، به‌ڵام هێشتا سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر له ناوچه‌ی دابه‌زین دوورنهكهوتوونهتهوه، به‌هۆی پێكان و گۆڕینی چه‌ند راهێنه‌رێكیش هێشتا برایه‌تی نه‌یتوانیوه به ئاستێكی جێگیر ده‌ربكه‌وێت، برایه‌تی 16 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێزده‌یه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا دهۆك به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ له پله‌ی چواره‌م دێـت و به جیاوازی 7 خاڵیش له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگ دووره.
ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ده‌ربه‌ندیخان له نێو ئاپۆرای هانده‌رانی پێشوازی له زاخۆ ده‌كات، زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه ئه‌ركێكی سه‌خت چاوه‌ڕێی ده‌كات، به‌وپێیه‌ی رووده‌كاته یاریگه‌یه‌ك كه ئه‌م وه‌رزه هیچ یانه‌یه‌ك ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی تێدا نه‌گێراوه.
ئه‌گه‌رچی ده‌ربه‌ندیخان گه‌ڕی رابردوو به‌هۆی ڕهتكرانهوهی گۆڵێكی دروستی به‌رامبه‌ر برایه‌تی به نائومێدی و ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م یارییه بۆ ده‌ربه‌ندییه‌كان جیاوازه، چونكه له نێو یاریگه‌ی خۆیان یاری ده‌كه‌ن كه هه‌میشه هانده‌ران و یاریگه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌ربه‌ند خاڵی به‌هێزی ئه‌و تیپه‌یه، به‌جۆرێك دوای ئه‌نجامدانی 9 یاریی له‌و یاریگا تامی هیچ شكستێكی نه‌كردووه.
له به‌رامبه‌ردا زاخۆی میوانی ده‌ربه‌ندییه‌كان له قۆناخی دووه‌م ئاست و ئه‌نجامی به‌ره‌و هه‌ڵكشانه رۆیشتووه و له كۆی چوار یاریی له قۆناخی دووه‌م هه‌شت خاڵی كۆكردۆته‌وه، گه‌ڕی رابردووش ئاگر و بڵێسه‌ی نه‌ورۆزی كپ كرد، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه زاخۆ گرفتی له پێكهاته‌كه‌ی بۆ دروست بووه، به‌وپێیه‌ی به‌هۆی كارتی زهر و سووره‌وه له تواناكانی فه‌رهاد سه‌بڕی، دلۆڤان ساڵح و حه‌مید ئیسماعیل.
زاخۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز به 30 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه و شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كات
هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ندرێن گه‌یشتۆته هه‌ولێری پایته‌خت، ئه‌م یارییه ده‌بێته دووه‌مین یاری بۆ یاسین مه‌نافی راهێنه‌ریی نوێی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، هانده‌رانی پێشمه‌رگه له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان یاسین مه‌ناف 3 خاڵی یارییه‌كه بكاته شیرینی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی پێشمه‌رگه، به‌وپێیه‌ی له یاری رابردوو له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی رازیبوو.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن به راهێنه‌رایه‌تی دڵشاد مه‌عرووف ئه‌م وه‌رزه ئاستی جێگیر نییه، به‌ڵام هه‌ر كاتێك له یاریگه‌ی خۆی یاری ده‌كات ده‌بێته كۆسپێك بۆ میوانه‌كانی، بۆیه تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عرووف ئه‌م یارییه له نێو یاریگه‌ی خۆیان به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی به بردنه‌وه‌ی له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دووباره بۆ سه‌رڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه، له كاتێكدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 117 رۆژه له بردنه‌وه دابڕاوه.