خلوسى ئاكار: "ناوچه‌ى ئارام" به ئه‌وڕوپاييه‌كان ناپارێزرێت
توركيا هۆشدارى ده‌داته ئه‌وڕوپاييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگریى توركيا، خلوسى ئاكار، هۆشداریى دايه ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وڕوپا، له مانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سووريا.
خلوسى ئاكار گوتى: "له‌وانه‌يه هێزه‌كانيان له ناوچه‌ى ئارامى باكوورى سووريا رووبه‌ڕووى هێرش ببنه‌وه".
ئاكار باسى له‌وه‌ش كرد، توركيا ده‌يه‌وێت ناوچه‌ى ئارام له باكوورى سووريا به قوڵیى 30 تا 40 كيلۆمه‌تر و به درێژى 440 كيلۆمه‌تر و تا سنوورى عێراق له رۆژهه‌ڵاتى فورات دابمه‌زرێت. به‌مه‌ش ناوچه‌يه‌ك به رووبه‌رى 13 هه‌زار كيلۆمه‌ترى چوارگۆشه دروست ده‌بێت، كه ناتوانرێت به چه‌ند سه‌د سه‌ربازێك بپارێزرێت.
روونيشي كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچه‌يه، وه‌ك ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت بكه‌وێته ژێر چاودێریى ئه‌وڕوپاييه‌كان، ئه‌وا هێزه‌كانيان له‌و ناوچه‌يه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى و هێرش ده‌بنه‌وه.
وه‌زيرى به‌رگریى توركيا گوتيشى: "ئێمه ده‌توانين به ته‌نيا ئاسايشى ناوچه‌ى ئارام دابين بكه‌ين".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر