كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی سێ شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتەكان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەمدێك كات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.
