28 ساڵ لەمەوبەر خەڵكی ھەولێر رژێمی بەعسی وەدەرنا

چیرۆكی شەھیدێكی راپەڕینی ھەولێر

K24 - ھەولێر

28 ساڵ بەر لە ئێستا، هەولێرییەکان هاوشێوەی دەستە خوشکەکانی دژی زۆرداری بەعس راپەڕین و شاربەدەری کردن. لە رۆژی ئازادکردنی شاری ھەولێر، دەیان چیرۆکی سەرنجڕاکێش دروست بوون، یەکێکە لەوانە چیرۆکی شەهیدێکە بە ناوی خالید نێروەیی، کە بەهۆی خۆشەویستی شارەکەوە کوڕێکی ناو ناوە هەولێر و ئەوەی دیکەشی ناو ناوە ئیسکان. بەڵام بەشە تراژیدییەکەی ئەم چیرۆکە بۆ ساتێک دەگەڕێتەوە کە هەرگیز بیریان لە ماڵئاوایی تاهەتایەی باوکیان لەو دۆخە نەدەکردەوە.