"یازدهی ئازار دەستکەوتێکی گرنگی شۆڕشی ئەیلوول و بەرهەمی خەبات و خۆڕاگریی گەلی کوردستان بوو"
ئهنجوومهنی وهزیران راگهیێنراوێك بڵاودهكاتهوه
K24 - ههولێر:
ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان له راگهیێنراوێكدا، رێككهوتننامهی 11ـی ئازاری ساڵی 1970، به دەستکەوتێکی گرنگی شۆڕشی ئەیلوول و بەرهەمی چەندین ساڵ خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستان بوو لەپێناو مافە ڕەواکانیدا له قهڵهم دهدات.
له راگهیێنراوهكهی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه "ئەمڕۆ 49 ساڵ بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازاری ساڵی 1970 دا لەنێوان سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و حکوومەتی ئەوساى عێراقدا تێدەپەڕێت. ئەم ڕێککەوتنە دەستکەوتێکی گرنگی شۆڕشی ئەیلوول و بەرهەمی چەندین ساڵ خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستان بوو لەپێناو مافە ڕەواکانیدا".
حكوومهتی ههرێمی كوردستان باسی بایهخ و گرنگی رێككهوتنهكهی ئهو سهردهمه دهكات و ئاماژه بهوهكراوه كه "ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازار، وێڕای ئەوەی دۆکیومێنتێکی گرنگی فەرمی بوو بۆ دانپێدانانی حکوومەتی عێراق بە مافی سیاسی و ئیداری و فەرهەنگیی گەلی کوردستان و ناساندنی شۆڕشە ڕزگاریخوازەکەی، وەک خەباتێکی ڕەوای خاوەن پەیام و ئامانجی نیشتیمانیی دروست، بەڵگەی ئاشتیخوازی و لێبوردەییی گەلی کوردستان و سەرکردایەتیی شۆڕشەکەشی بوو کە هەمیشە دیالۆگ و ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتە یەک بە دوا یەکەکانی عێراقدا بە بژاردەی سەرەکیی خۆیان داناوە".
حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێیوایه، یادکردنەوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازار، ڕێزگرتنە لە مێژووی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان و خواستی ئاشتیخوازانەی بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی، هاوکات وانە و پەندێکی مێژووییی گرنگیشە بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەی کە جگە لە بژاردەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و جێبەجێکردنی ڕاستگۆیانەی ڕێککەوتنەکان، هەر بژاردەیەکی دیکە، تەنها کارەسات و ڕووداوی نەخوازراو دەخوڵقێنێت".
ههروهها ئاماژه بهوهكراوه كه "هەرێمی کوردستان، لە ئاستی عێراق و لەگەڵ گەلان و وڵاتانی ناوچەکەیشدا، هەمیشە هەڵگری پەیامی لێکگەیشتن و دیالۆگی سەردەمیانە و دۆستایەتیی ڕاستگۆیانە و ڕێزگرتنی ئیرادە و بەرژەوەندیەکانی هەموو لایەکە. دڵنیاشین کە ئەم دیدگا ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان، لای هەموو لایەک بە چاوی ڕێزەوە لێی دەڕوانرێت".
ئهنجوومهنی وهزیران، لەم یادە شکۆدارەدا، لەگەڵ ناردنی پەیامی ئاشتی و دۆستایەتیی هەرێمی کوردستان و گەلەکەی بۆ سەرجەم گەلانی دۆست و وڵاتانی دراوسێ و جیهان، ڕێز و ستایش بۆ هەموو هەوڵ و لایەن و هەڵوێستی ئاشتیخوازانە و دۆستانە دەردەبڕێ. بە ئومێدی ئاشتی و برایەتیی بەردەوامیشه بۆ گەلانی ناوچەکە و هەموو جیهان".