ڕۆژههڵاتی كوردستان.. بۆ یهكهم كوردستان24 مهينهتيى كارى كۆڵبهرى دهخاتهڕوو
هاتووچۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئهستەم بووە
K24 – ههولێر:
بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرهوهو لە سنوورەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتووچۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئهستەم بووە. ئەمەش وایکردووە کاری کۆڵبەری لەم سنوورانە پەرە بستێنێ.
کامێرای کوردستان24 بۆ یەکەمجار لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سهختی و مهینهتییهكاتی كاری كۆڵبهری له پێناو پهیداكردنی بژێوی و پاروویهك نان، دهگوازێتهوه.
یەکێک لە سەختترین رێگاکانی کاری کۆڵبەران، سنووری ناوچەی هەورامانە. کۆڵبەرانی ئەم ناوچەیە له کاتژمێر دووی شەوەوە لە ماڵ دەردەچن. بە ژێر بەفر و باراندا لەم چیایانە سەردەکەون و لە دیوی باشووری کوردستانەوە، هەر کامیان بە کۆڵێکی 30 تا 40 کيلۆییەوە دەبێ زیاتر لە 10 کاتژمێر بەم شاخە پڕ لە هەڵدێر و هەڵەمووتانەدا، رێگا ببڕن و کۆڵەکانیان بگەیەننەوە شوێنی مەبەست لە ناو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی حکوومی بۆ چاککردنی دۆخی کار و ژیانی کۆڵبەران، لە ماوەی ساڵى رابردوودا دۆخی ژیانی کۆڵبەران رۆژ بە رۆژ خراپتر بووە.
سەرهڕای پەرە سەندنی گرانی و هەژاری لە ناوخۆی ئێران، حکوومەت زۆربەی سنوور و ڕێڕەوە کۆڵبەرییەکانی داخستوون. تەقەکردنی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتیش لەم کۆڵبەرانە هەر بەردەوام بووە، لە ساڵی 2018 دا 231 کۆڵبەر و لە ماوەی دوو مانگ و 10 رۆژی ساڵی 2019شدا زیاتر لە 50 کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.