كوردێك كاندیدی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندایه
به‌كر له‌شكری چاوی له ده‌نگی كوردستانییانی هۆڵه‌ندایه
K24 - هه‌ولێر:
20ـی ئه‌م مانگه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمه‌كانی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه ده‌چێت، یه‌كێك له كوردانی دانیشتووی هه‌رێمی ئوترێخت، به ناوی به‌كر له‌شكری، پاڵێوراوی لیستی پارتی لیبراڵ دیموكراتی هۆڵه‌ندایه. ئه‌و داواكاره له رۆژی ده‌نگداندا كوردستانییان و هۆڵه‌ندییه‌كان متمانه‌ی بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له بردنه پێشه‌وه‌ی پلانه‌كانی و خزمه‌تكردن به كوردستانییان، به‌رده‌وام بێت.
دوای 44 ساڵ ژیان و خوێندن و كاركردن له هه‌رێمی ئوترێخت، به‌كر له‌شكری ئێستا سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تی خۆناساندن و متمانه په‌یداكردنه بۆ بوون به ئه‌ندام له په‌رله‌مانی هه‌رێمی ئوترێخت. له شاری ئامێرسفۆرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، مارك روته، كه سه‌رۆكی پارتی لیبراڵ دیموكراتی هۆڵه‌نداشه، بۆ بانگه‌شه و پشتگیریی له هه‌ردوو كاندی پارته‌كه‌ی، كه یه‌كێكیان كورده، هاتۆته شاره‌كه و داوای له خه‌ڵك ده‌كرد، رۆژی ده‌نگدان متمانه به كاندیده‌كانیان بده‌ن و ئه‌و كاندیده كورده‌ش باس له پارته‌كه‌ی ده‌كات، كه به‌رده‌وام هاریكاری كوردستان بوونه.
ئاماده‌كردن: سامان سابونچی