وه‌زیری ته‌ندروستی دڵنیایی له‌باره‌ی مووچه دزراوه‌كه ده‌دات
"مووچه‌كانیان نافه‌وتێن"
K24 - سلێمانی:
رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆستێكداو كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه، دڵنیایی ده‌داته فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی "شار"ـی سلێمانی، كه ئه‌مڕۆ مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه دزراوه.
له پۆسته‌كه‌یداو وه‌زیری ته‌ندروستی دووپاتی كردۆته‌وه، "به زووترین كات دزه چاوچنۆكه‌كان ده‌دۆزینه‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی شار دڵنیا دەکەمەوە، کە مووچەکانیان نافەوتێن و ئەوانیش وەك فەرمانبەرانی دیكه، بە مووچەی بێ پاشە کەوت دڵخۆش ده‌بن".

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه ئه‌مڕۆ پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ژمارەیەك چەكدار بە ئۆتۆمبێلێكی جام رەش رێگەیان لەو ئۆتۆمبێلە گرتووە، بە زەبری چەك پارەكەیان لەو لیژنەیە وەرگرتووە، كە مووچەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شاری لە سلێمانی پێ بووە و بڕی پارەكە زیاتر لە یەك ملیار دینار بوو".
شایەتحاڵێكیش بە كوردستان24ی راگه‌یاند: "ژمارەیەك كەسی دەمامكدار، كه جلی سه‌ربازییان له‌به‌ر دابوو، رێگەیان لەو ئۆتۆمبێلە گرت، كە پارەی مووچەی كارمەندەكانی تێدا بوو، ئۆتۆمبێلەكەیان بە شوفێرەكەوە رفاند، دواتر شوفێرەكەیان ئازاد كردووە. ئەو كەسانە خۆشیان ئۆتۆمبێلێكی "پاترۆڵ نیسان"یان پێ بوو، كه لە پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەی دیكە دەڕۆیشت".
بە گوتەی ئەو شایەتحاڵە: "ئەو كەسانەی مووچەكەیان دزیووە، نیو كاتژمێر پێش ھاتنی ئۆتۆمبێلی ئەو لیژنەیەی، كە مووچەیان ھێناوە، لەو شوێنە چاوەڕێیان كردووە، كاتێك گەیشتوون رێگریان لێ گرتوون".
پەیامنێری كوردستان24 راشیگەیاند: "ھەموو كارمەندانی نەخۆشخانەی شار چاوەڕێی ئەوە بوون، وەك نەخۆشخانە و بنكەكانی دیكەی تەندروستی، ئەمڕۆ مووچەی بێ پاشەكەوت وەربگرن، كەچی ھەواڵی دزرانی مووچەكانیان پێگەیشتووە".
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی، داد، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەنجوومەنی دادوەری، کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان بێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت.
H.B