به ياسايهكى نوێ سهرۆكايهتى ههرێم كارا دهكرێتهوه
پەرلەمان خۆی بۆ کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکات
K24 – ههولێر:
پەرلەمان خۆی بۆ کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکات. یاسا کۆنەکە کاری پێ ناکرێت و لە بری ئەوە پرۆژە یاسايهکی تازە ئامادە کراوە.
ئەو پرۆژە یاسایە بەو شێوە داڕێژراوە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت و دەستەڵاتەکانی وەک خۆی دەمێننەوە.
بژار کۆچەر ئەندامی لیژنەی یاسايی پەرلەمان بۆ كوردستان24 رايگهياند، بە رێککەوتنی حزبەکان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە، پڕۆژهكه دەهێنرێتە پەرلەمان و لەوێ پەسەند دەکرێت.
رێککەوتنەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەی بڕاندووەتەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت ئەوەی ماوە بگەنە رێککەوتن جێگرەکەشی لە پەرلەمان متمانە وەربگرێت.
بەڵێن ئیمساعیل، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ كوردستان24 رێککەوتنێکی حزبەکەی و پارتی ئاشکرا كرد، كه لەکاتی نوسینەوەی دەستوور بڕیاری کۆتايی لە بارەی دەستەڵات و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک دیاری بکرێت.
یەکەم قۆناغی پێکهێنانی حکوومەت کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە پەرلەمانتاران چاوەڕێی رێککەوتنی حزبەکانن بۆ تێپەڕاندنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان جونكه نایانەوێت بەبێ رێککەوتنی لایەنەکان دەستی بۆ ببەن.