گه‌رميان.. به‌كارهێنانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆته‌ دیارده‌

زه‌نگى مه‌ترسى لێ ده‌درێت

K24 – گه‌رميان:

لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، تەنيا لە سنووری قەزای کفری، 42 کەس بە ھۆی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیر کراون. به‌ راى چاودێران، دەستگیرکردنی 42 کەس تەنيا لە شارۆچکەیەکی وەک کفری، ئەو مەترسییانە دووپات دەکاتەوە، کە ماددە ھۆشبەرەکان بوونەتە چ مەترسیێک بۆ سەر گەنجانی ناوچەکە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە ناوچەکانی جه‌له‌ولا، خانەقین، خورماتوو و دیالە بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان ھێندە زۆربووە، لە کۆنتڕۆڵی ھێزە ئەمنییەکانیش دەرچووە و توانای رووبەڕووبوونەوەیان نییە.