پارتى زيندوو كردنهوهى رێككهوتنى جهزائير رهتدهكاتهوه
رێککەوتنامەی جەزائیر لە ناوبردنی شۆڕشی کورد بووە
K24 – ههولێر:
هۆشيار سيوهيلى، بەرپرسی پەیوەندیيەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، زیندووکردنەوەی رێککەوتنامەی جەزائیر رەتدەکاتەوە، شارەزایەکی پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکانیش دەڵێت، رێککەوتنامەی جەزائیر لە ناوبردنی شۆڕشی کورد بووە، بۆیە جارێکی دیکە زیندووكردنهوهی ڕێككهوتنهكه، لە بەرژەوەندیی کورد نییە.
زیندووکردنەوەی رێککەوتنامەی جەزائیر، یەکێک لە بابەتی گفتوگۆکانی سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای عێراق بوو.
رێككهوتننامهى 11ی ئاداری ساڵی 1970 لە 15 خاڵدا ددانی نابوو بە بەشێک لە مافەکانی کورد، دواتر حکوومەتی ئەوکاتی عێراق، بە ھاوکاریی شای ئێران و سەرۆکی جەزائیر، پیلانیان دژی خواستەکانی گەلی کورد دانا و بە مۆرکردنی رێککەوتنامەی جەزائیر، دوای 5 ساڵ لە ئیمزاکردنی رێککەوتننامهكه، حکوومەتی عێراق لە بەڵێنەکانی پاشگەز بووەوە.