ئومێد خۆشناو: نه‌گه‌ينه رێككه‌وتن سهرۆكايهتیى په‌رله‌مان رێككارى ديكه ده‌گرێته‌به‌ر
ره‌تيكرده‌وه، له دابه‌شكردنى ليژنهكاندا هيچ سته‌مێك له فراكسيۆنه‌كان كرابێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، ئومێد خۆشناو، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ره‌تيكرده‌وه، له دابه‌شكردنى ليژنهكاندا هيچ سته‌مێك له فراكسيۆنه‌كان كرابێت.
ئومێد خۆشناو گوتيشى: ئه‌وه‌ى له باره‌ى دابه‌شكردنى پۆستى سه‌رۆك و جێگر و بڕيارده‌رى ليژنه‌كان روويداوه، پرسێكى زۆر ياسايى و پيشه‌يى و زانستييه و دووره له ململانێى سياسى.
ره‌تيشيكرده‌وه، هيچ لايه‌نێك به هۆى پرسى سياسييه‌وه په‌راوێز خرابێت. باسى له‌وه‌ش كرد، ناڕه‌زايى له ناو فراكسيۆنى پارتيش هه‌يه و هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانى پارتى به خواستی پسپۆڕیيان، پشكيان له ليژنه‌كان به‌رنه‌كه‌وتووه.
ئومێد خۆشناو باسى له‌وه‌ش كرد، ده‌سته‌ى سهرۆكايهتیی په‌رله‌مان بێلايه‌نانه كارى خۆى كردووه و ئامانجى ئه‌وه بووه، فراكسيۆنه‌كان له ناو خۆيان‌دا رێكبكه‌ون.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو، فراكسيۆنه‌كان نه‌گه‌يشتينه رێككه‌وتن بۆ دابه‌شكردنى پۆستى سه‌رۆكى ليژنه‌كان، په‌رله‌مان ناچار ده‌بێت رێكارى ياسايى و پهيڕهويیانهى خۆى بگرێته‌به‌ر، ئه‌و كاته به ده‌نگدان ئه‌و پرسه يه‌كلا ده‌كرێته‌وه.